RECENT ARTICLES


Kurdistan’s Road to Independence: Building a New Economic Structure

By Tara Shwan

As the people of the Kurdistan Region prepare to head to the polls on September 25, 2017, in a historical referendum on Kurdistan's independence, we compare the economies of Iraq with other nations and ask, “What economic structure would a sovereign Kurdistan take?"

Read More

Kurdistan’s Independence Referendum from an Economic Point of View

By Tara Shwan

This is not a political opinion, but an economic point of view. Some people in the Kurdistan Region oppose the proposed referendum for independence just because it's adopted by a certain party, while others argue that this isn't the right time for a serious step like that as the Region is suffering from severe economic crisis.

Read More

Good Governance of Natural Resources for Economic Growth

By Paiman Ramazan Ahmad

Kaufmann et al (1999) defined "governance as the traditions and institutions that determine how authority is exercised in a country." Based on available literature including thoughts of neo-institutional scholars including, Douglass North and MancurOlsan, a positive relationship between the quality of institutions, governance structures, and economic growth is found.

Read More


تارا شوان

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێكار

تارا شوان بەرێوەبەر و جێبەجێكاری ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی-كوردی ( AKEI)یە. تارا بیر لەئایندە دەكاتەوە، كەسێكە باوەڕی تەواوی بە گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان كولتورە جیاوازەكان هەیە و پێیوایە گەشەكردنی زانستیانەی ئابوری كە هاوشان بێت لەگەڵ ئەزمونێكی زۆر و چڕوپڕ بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێوان كولتورە جیاوازەكان پێویستە. هاوكات كار لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ژینگەی حكومەتە جیاوازەكان دەكات وەك بنەمایەك بۆ گەشەپێدانی ئابوری. وەك راوێژكارێكی كولتوری لەوەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، تارا توانیویەتی لەرووی دپلۆماسییەوە پەیوەندی لەنێوان هێزەكانی ئەمەریكا و بەرپرسانی باڵای سەربازی عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنەكان رێكبخات لەسەروبەندی ئاڵۆزبوونی كێشەكانی عێراق و نائارامی ناوچەكەدا.

هاوكات، شوان سەرپەرشتی چەندین پرۆژەی ملیۆنان دۆلاری حكومەتی ئەمەریكی تایبەت بەئاوەدانكردنەوەی كردووە لەهەرێمی كوردستاندا. ئەو پرۆژانەش كە تارا سەرپەرشتی كردوون دواتر لەرووی شەفافیەت و هەنگاوەكانی كاریگەرییەوە بەرزنرخێنراون و توانیویانە كاریگەرییان لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاوڵاتی هەبێت. تارا هەمیشە هاندەری گۆڕانكارییە، بەرهەمهێنەری هاوبەشیكردنی كاریگەر و بەسود بووە و بە ئەنجامی كارەكانی توانیویەتی پێشبینی هاوپشكەكانی تێپەرێنێت و زیاتر لەوە بكات كە ئەوان داوایان كردووە.

تارا لە وەزارەتی كار لە( ماریلاند) وەك راوێژكاری بازرگانی كاری كردووە و رێنمایی لەسەر چۆنیەتی گەشەپێدانی هێزی كار، چالاكییە بازرگانییەكان و هاوبەشیپێكردنی كەرتی تایبەت پێشكەش كردووە.

جگەلەوە، تارا چەندین بەرنامەی راهێنانی سەربە حكومەتی فیدڕاڵی جێبەجێكردووە، تەواوی شارەزایی خۆی لەجێبەجێكردنی تیۆرییەكانی فێربونی پێگەشتوان پێشكەشكردووە تا لەرێگەیەوە بتوانێت بەشێوەیەكی كاریگەر بۆشاییەكانی شارەزایی زانستی و زانیاری مۆدێرن و زمان و كولتور پربكاتەوە.

تارا بەكالۆریۆسی لە پەیوەندی و زمانی ئینگلیزیدا هەیە و بڕوانامەی ماستەریشی لەئیدارەی كار( MBA) لەزانكۆی ( سترێیەر) لەویلایەتی ڤیرجینیا بەدەستهێناوە، بابەتی سەرەكی ماستەرەكەشی ئابوری جیهانی و گەشەكردنی بازرگانییە.

تارا ئێستا لەباكوری ڤێرجینیا ئەژی و ناوبەناو سەردانی هەرێمی كوردستانی عێراقیش دەكات. تارا زۆر بەباشی زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی و كوردی بەباشی دەزانێت.

Next