RECENT ARTICLES


Kurdistan’s Road to Independence: Building a New Economic Structure

By Tara Shwan

As the people of the Kurdistan Region prepare to head to the polls on September 25, 2017, in a historical referendum on Kurdistan's independence, we compare the economies of Iraq with other nations and ask, “What economic structure would a sovereign Kurdistan take?"

Read More

Kurdistan’s Independence Referendum from an Economic Point of View

By Tara Shwan

This is not a political opinion, but an economic point of view. Some people in the Kurdistan Region oppose the proposed referendum for independence just because it's adopted by a certain party, while others argue that this isn't the right time for a serious step like that as the Region is suffering from severe economic crisis.

Read More

Good Governance of Natural Resources for Economic Growth

By Paiman Ramazan Ahmad

Kaufmann et al (1999) defined "governance as the traditions and institutions that determine how authority is exercised in a country." Based on available literature including thoughts of neo-institutional scholars including, Douglass North and MancurOlsan, a positive relationship between the quality of institutions, governance structures, and economic growth is found.

Read More

لایەنە بەشداربووەكان



ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی-كوردی بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ دروستكردنی پەیوەندی پتەو و پێكەوە كاركردن لەگەڵ ئەم لایەنانەی خوارەوە بەمەبەستی سودگەیاندن بەكۆمەڵگا و دروستكردنی كاریگەری زیاتر:


هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق:

پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم ئینستتیوتەیە. ئەركی سەرەكی ئێمەیە دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ كاتی سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبردن ئامادەبكەین بەجۆرێك كە لەڕووی ئابورییە هەرێمی كوردستان لەسەرپێی خۆی رابوەستێت و بەرچاورونیش بەحكومەت بدرێت لەسەر دارشتنی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی كوردستان. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) بەو ئەركە هەڵدەستێت لە رێگەی میدیا و بەرنامەكانی بەهێزكردنی ئابوری. هەرێمی كوردستان لەپێستادا بووەتە پەناگەی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارە و پەنابەری ناوخۆیی. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) توێژینەوە و بەدواداچونی زانستیانەی بەردەوام دەكات لەسەر سیاسەت و پلانی چۆنیەتی ئیدارەدانی پەنابەران و دەرخستنی كاریگەرییان لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان.


زانكۆكان:

ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی و هاوبەشیكردن لەگەڵ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا. ئامانجمان تەنها پەرەپێدانی توێژینەوەكانی خۆمان نیە، بەڵكو پەرەپێدان و پشتیوانیكردنی نەوەكانی داهاتووی ئابوری ناس و بزنسمانەكانە. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) گرنگی زیاتر بە توێژینەوەكانی قوتابیانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و پشتگیریگردنیان وەك توێژەری ئابوری دەكات. بۆ ئەمەش بۆنە و كۆنفرانس و ۆركشۆپ لەزانكۆكان رێكدەخات بەجۆرێك قوتابیان بتوانن دەستیان پێیبگات و هاوكاریان بێت بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونی نێودەوڵەتی و جیهانی دەرەوە.


رێكخراوە ناحكومییەكان ( NGO):

ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) درێژە بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دەدات لەگەڵ ئەو رێكخراوە ناحكومییانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا بەرنامەی بەهێزكردنی ئابورییان هەیە. رێكخراوە ناحكومییەكان هاوبەشی لەگەڵ ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) دەكەن لە جێبەجێكردن و تەواوكردنی بەرنامەكان و بۆنە و كۆنفرانسەكان ، لە گەشتن بە كۆمەڵگا. هاوكات بۆ رێگریكردن لەدووبارەكردنەوەی هەمان پرۆژە و گرنگیدان بە بەرنامەی نوێ و كاریگەر، ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە ناحكومییەكان دەكات.


كەرتی تایبەت:

لەرێگای بەئەندامبوون و هاوبەشیكردنەوە، ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) هەوڵدەدات لە رێگرییەكانی بەردەم گەشەكردنی بازرگانی تێبگات تا بتوانێت شیكاری زیاتر بكات و سیاسەتی گەشەپێدانی كاریگەرتر بخاتە روو. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) خزمەتگوزاری راوێژكاری پێشكەشی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە دەیانەوێت بزنس لەكوردستان بكەن و ببنەهۆكاری گۆڕانكاری ئابوری لەهەرێمدا. لەرێگای كۆنفرانس و سیمینار و ناردنی نوێنەرایەتی بازرگانی و بەشداریكردن لە پرسە ئابورییەكاندا، ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) دەنگی بەشداریكردنی كارایانە بەرزدەكاتەوە لە گفتوگۆ و راگۆڕینەوەكانی تایبەت بە پرسە ئابورییەكان لەهەرێمی كوردستان. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) پێیوایە بنیاتنانەوە و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان پاش شەڕی نەگریسی داعش پێویستی بە وەبەرهێنانی ئابوری گرنگ هەیە كە دەبێتە ژێرخان بۆی و پێویستیشی بە هەماهەنگی نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت هەیە.


حكومەت:

ستافی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو بەرپرسانەی كە سیاسەتی ئابوری دادەڕێژن پێویستە لەهەموو كارو چالاكییەكانی ئێمەدا وەك یەك مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت بەبێ لێكدانەوە و لایەنگیری سیاسی. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی- كوردی ( AKEI) بەردەوامدەبێت لە خستنە رووی دەرئەنجامی توێژینەوەكانی بەشێوەیەكی سەربەخۆیانە و بێلایەنانە و ئاراستەی بەرپسانی دەكات بۆ گەشەپێدانی زیاتر و گرتنەبەری رێگای كاریگەرتر. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی- كوردی ( AKEI) هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و گرنگی زیاتریش بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق و ئەمەریكا دەدات بۆ دڵنیاكردنەوەی هەماهەنگی زیاتر. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی- كوردی ( AKEI) ۆركشۆپی پەروەردەیی و راهێنانی زیاتر پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لەسەر سیاسەتی ئابوری و هەوڵی سازدانی دیدارێكی ئابوری سەربەخۆ دەدات بۆ گفتوگۆكردنی سیاسەتی ئابوری لەهەرێمی كوردستان.


میدیاكان:

ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی- كوردی ( AKEI) پشت بە میدیاكان و رۆژنامەنوسان دەبەستێت بۆ تاوتوێكردنی توێژینەوە و چالاكییەكانی لەگەڵ دونیای دەرەوە. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكی باش و كاریگەر لەگەڵ میدیاكاران و رۆژنامەنوسان لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەبەرئەوەی كە لەگرنگی و بەهای میدیا تێدەگەین لەگەیاندنی پەیامەكانمان. ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی -كوردی ( AKEI) بەشێوەیەكی ئاسایی زانیاری و شارەزایی گرنگ دەداتە رۆژنامە نوسان و میدیاكان لەرێگەی بابەت و چاوپێكەوتن و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانەوە.