ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی-كوردی ( AKEI) كاری توێژینەوە و گەشەپێدان و راوێژكاری پێشكەشدەكات وەك پاڵپشتییەك بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەمان كە پێشخستنی گەشەی ئابوری بەردەوامە لەهەرێمی كوردستان و عێراق. هاوكات پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكان لەنێوان كوردستان و عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەشێكە لەكارەكانمان.
ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی-كوردی ( AKEI) لەساڵی 2016 و لەئەنجامی قەیرانی ئابوری و هەستكردن بەپێویستی دامەزراوەیەكی ئابوری سەربەخۆی كارا لەهەرێمی كوردستان دامەزرا.
ئامانجی ئەم ئینستتیوتە پێشكەشكردنی توێژینەوەی و شیكاریكردنە بۆ باشتر گەیاندنی پەیامی دروستكردنی سیاسەتی ئابوری و سەقامگیریی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ئابوری و هەمەچەشنەیی كاركردن و گەشەی ئابوری.
ئەو بەشانەی كە ئێمە كاریان لەسەردەكەین بریتین لە: كشتوكاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری بانق، گەشتیاری، ئاوەدانكردنەوە، تەكنۆلۆژیا و زانیاری، ژنان و ئابوری.
پێشخستنی گەشەی ئابوری بەردەوام لەهەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكان لەنێوان كوردستان و عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
ئابورییەكی تەندروست و سەركەوتوو زامنی ژیانێكی باشتر بۆ گەلانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
سەربەخۆیی - بەرنامە و توێژینەوەی بێلایەنی
دەستپاكی - پابەندبوون بەبنەما ئەخلاقییەكان
كاریگەریی - دروستكردنی جیاوازی
ئینستتیوتی ئابوری ئەمەریكی-كوردی ( AKEI) ئینستتیوتیەكی توێژینەوەی سەربەخۆیە كە ریزبەندی ژمارە ( 501 سی 3) رێكخراوە ناحكومییەكانی وەرگرتووە لەویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریكا، بەهەمان شێوە ئەم رێكخراوە لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە و مافی ئەنجامدانی كارو چالاكی هەیە.